وتەبێژی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند:" شەپۆلی خۆڵبارین لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست پێ دەکات و تا رۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت".
عامر جابری وتەبێژی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بە ئێن ئار تی راگەیاند، لە دوانیوەڕۆی سبەێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. وتیشی:" ئەوان ٢٤ کاتژمێر چاودێری رەوشەکە دەکەن و پێشبینیش دەکەن پلەی گەرما ٤ بۆ ٥ پلە داببەزێت".
ئەوەشیخستەڕوو:"خۆڵبارینەکە
لە رۆژی دووشەممەدا چڕتر دەبێتەوە و بۆ بەیانی رۆژی سێشەممە وردە ردە کاریگەری
شەپۆلەکە لاواز دەبێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. "
ئاشکراشیکرد،
خۆڵبارینەکە بە شێوەیەکی چڕتر لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت و
هەرێمی کوردستانش دەگرێتەوە.
هاوڵاتیانیشی
ئاگادار کردەوە، شەپۆلەکە ئاساییە و چڕییەکەی وەک شەپۆلی خۆڵبارینەکەی هەفتەی
پێشتر نابێت.
لەبارەی
بارینی بڕی ٦٠ تەن خۆڵ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە بەغدا روونیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک
ئەو هەواڵە راست نییە و سەختە بڕی بارینی خۆڵ بپێورێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.