لە ئەڵمانیا بەھۆی زریان و گەردەلوولەوە نزیکەی ٤٠ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
لە هەرێمی راین-وێستفالیای باکوری ئەڵمانیا بەهۆی زریان و گەردەلوولەوە نزیکەی ٤٠ کەس برینداربوون و لە هەرێمی راینلەند-پالاتینات-یش بەهۆی لافاوەوە کەسێک لە ژێرزەمینی خانووەکەیدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی راگهیهندراوێکی پۆلیس، بهتایبهت له شاری پادهربۆرن،
بەهۆی ئەو زریانە سەختەی شارەکەی گرتەوە زیانی زۆر بەر خانووی هاوڵاتیان کەوتووە.
بەهۆی زریان و رەشەبا و تەرزەوە، سەقفی بەشێک لە خانووەکان
تێکشکاوە و رەشەبا هەڵیداون و جامی بەشێکیش لە خانووەکان شکاوە.
نزیکەی ٤٠ کەس بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بە شێوازی جۆراوجۆر
برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە.
پۆلیسی شارەکە رایگهیاند، پیاوێکی تهمهن ٣٨ ساڵ له
شاری ویتگهرت بەهۆی تهزووی كارهبا له ژێرزهمینی ماڵهكهیدا گیانی لهدهستداوه
و بههۆی بارانبارینی زۆرهوه ژێر ئاو كەوتووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هەڵسەنگاندنی زیانەکان و
کارەکانی چاککردنەوە بەردەوامە.