سەردێڕ:

شارەزایەکی سویدی: تورکیا ھیچ لەدەست نادات بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ

AM:09:28:21/05/2022

3176 جار خوێندراوەتەوە

شرۆڤەکارێکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی بەرگریی سوید رایگەیاند، تورکیا بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، ھیچ شتێکی نییە لەدەستی بدات واتە زیانی پێناگات.


ئارۆن لوند شرۆڤەکاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی بەرگریی سوید بۆ کەناڵی SVTی دەوڵەتی سوید، ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی ڤیتۆکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ لەلایەن تورکیاوە کردووە.

ئەو شرۆڤەکارە سویدییە رایگەیاندووە، تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناتۆ، دەشڵێت، "تورکیا کە خاوەنی دووەم گەورەترین ھێزە لە ناتۆ و پێگەیەکی جیۆستراتیژی گرنگە لە دەریای رەش، یەکێکە لە گرنگترین ئەندامانی نێو ھاوپەیمانیەتییەکە. ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت سوید و فینلاند وەک ئەندامی ناتۆ ببینن، لەوانەیە سزا بسەپێنن یان گوشاری دیپلۆماتی بکەن. بەڵام ئەمە مانایەکی ئەوتۆی بۆ تورکیا نییە".

ئارۆن لوند بەرگریی لەوەشکرد، ھەرچەند ئەگەر ئیرادەی سیاسیش ھەبێت، ئەستەمە دادگا رێگە بە رادەستکردنەوەی ئەو کەسانە بدات کە لە لیستی سووری داواکراونن لە سوید.













گەلەری