سەردێڕ:

روسیا کۆنترۆڵکردنی کارگەی ئەزۆڤستاڵی ئۆکرانیای راگەیاند

PM:11:59:20/05/2022

2992 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، توانیویانە بەتەواوی دەست بگرن بەسەر کارگەی ئەزۆڤستاڵ لە هەرێمی ماریۆپۆڵی ئۆکرانیادا، پاش خۆ بەدەستەوەدانی سەرجەم سەربازە ئۆکرانییەکان کە لە ژوورەوە بوون.


سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیای راگەیاند، کارگەی ئازۆڤستاڵ بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە، بێ ئەوەی ئۆکرانیا لەم بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەک بدات.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیاش ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی لە ١٦ی ٥ی ئەمساڵەوە نزیکەی دوو هەزار و ٤٣٩ سەربازی ئۆکرانیی لەناو کارگەکەدا گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ ٢٠ی ٥ی ٢٠٢٢ سەرجەمیان خۆیان بەدەستەوە دا و خۆیان رادەستی سوپای روسیا کرد.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش جەختی کردەوە، ئۆکرانیا سەرقاڵی وتووێژە لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتی رۆژئاوا و هاوکاریان دەکەن لە رزگارکردنی ئەو سەربازانەی لە ماریۆپۆڵ گیریان خواردووە.













گەلەری