سەردێڕ:

ئایا دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەردەوامدەبێت؟

PM:08:57:20/05/2022

9956 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی ماددە خۆراکییەکان رایگەیاند، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.


ئەمرۆ هەینی، حەیدەر شەبع بەڕێوەبەری لقی پارێزگای نەجەفی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی ماددە خۆراکییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی هاوڵاتییان لە پارێزگای نەجەف و داواشی لە سەرجەم بریکارەکان کرد بچن بەشەخۆراکی هاوڵاتییان وەربگرن.

لەبارەی ئەو ماددەخۆراکییانەی دابەشدەکرێن، حەیدەر شەبع ئاشکرای کرد، سەبەتەکە سەرجەم ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکانی وەک شەکر و برنج و پاقلەمەنییەکان و زەیت و دۆشاوی تەماتە لەخۆدەگرێت.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە دابەشکردنی سەبەتەی خۆارک بەردەوامدەبێت و بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت.

دەشڵێت، وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرجەم گەنجینەکانی لە سەرجەم پارێزگاکان پڕکردووە لە خۆراک و پلانی ستراتیجی بۆ داناوە.













گەلەری