سەردێڕ:

ئۆکرانیا: روسیا بەبەهای نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار زیانی بە ژێرخانی وڵاتەکەمان گەیاندووە

PM:07:51:20/05/2022

1808 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا، رایگەیاند، روسیا نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار زیانی لە ژێرخانی وڵاتەکەی داوە.


ئالێکساندەر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، جەنگ زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئۆکرانیا گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ کەسێک پێشبینی ئەوەی نەدەکرد لە سەدەی ٢١دا لە ئەوروپا وڵاتێک دژی وڵاتێکی دیکە بجەنگێت. بەڵام لە ئێستادا ئەم جەنگە هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەکارهێنانی پارەکانی روسیا بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئۆکرانیا یەکێکە لە چارەسەرە بنەڕەتییەکان، ئابووریناسان، ئەو زیانانەی بەر ژێرخان، کەرتی گواستنەوە و نیشتەجێبوون کەوتون بە ١٠٠ ملیار دۆلار، دەخەمڵێنن.

وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا دەشڵێت، "شارێکی گەورەی وەک ماریوپۆل و هەندێک لە شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەتەواوی خاپووربوون. ئەم وێرانکارییەش بەردەوامە. پێش جەنگ زۆر پڕۆژەی تایبەت بە ژێرخانمان دەستپێکردبوو".

وتیشی، داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکەن، لەڕێی ئەو سامانەی روسیا کە بلۆکیان کردون، یارمەتیدەربن لە بنیات نانەوەی ژێرخانی ئۆکرانیا لە دوای جەنگ.

ئەمە لەکاتێکدایە لەبەرەبەیانی رۆژی ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ بەفەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنەکانی لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و کاولکارییەکی گەورەی لەو وڵاتەدا دروستکردووە.













گەلەری