سەردێڕ:

ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە سلێمانی تەقەی لێکرا، گیانیلەدەستدا

PM:05:40:18/05/2022

25388 جار خوێندراوەتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە کەسەکە بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، محەمەد زەکی چەلەبی ئەو کەسەی شەوی رابردوو تەقەی لێکرا، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێک تەقەی لە خواردنگەیەک کردووە بە ناوی دەنیز، بەهۆیەوە خاوەنی خواردنگەکە بە سەختی بریندارکرا و دوای گواستنەوەی بۆ چارەسەر ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوار گولـلە بەر جەستەی کەوتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، ئەو کەسەش خەڵکی باکوری کوردستانە.

وتیشی، شەوی رابردوو بە مەبەستی چارەسەر براوەتە دوو نەخۆشخانە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هێشتا نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

محەمەد زەکی چەلەبی ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە و ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بووە لە باکوری و کوردستان و لە شاری سلێمانیش خاوەنی رێستۆرانتێک بوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە رووداوێکی هاوشێوەدا کەسێکی دیکەی خەڵکی باکوری کوردستان لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی بە هەمان شێوە تەقەی لێکرا و راستەوخۆ گیانیلەدەستدا.

 

 

گۆران لوقمان، سلێمانی

ل.ل













گەلەری