سەردێڕ:

عەمار حەکیم: رێگەنادەین مەرجەعی باڵا لە ململانێی سیاسییەوە تێوەبگلێندرێت

PM:05:20:18/05/2022

2420 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، کە بەهیچ جۆرێک ئەوان نایانەوێت دەسەڵاتی مەرجەعی باڵای ئاینیی لە ململانێی سیاسیی نێوان پارتە عێراقییەکانەوە بگلێندرێت.


عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان دژی هەر لایەنێکی سیاسی و کەسایەتییەکن کە بییەوێت دەسەڵاتی مەرجەعی باڵای سیاسی تێکەڵ بە سیاسەت بکات و بیەوێت بیروڕاکانی خۆی لەرێگەوە فەرز بکات.

باسی لەوەشکردووە، بەرپرسیاری کوتلە سیاسییە پەیوەندیدارەکانە بۆ ئەوەی لەیەکتر تێبگەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ دەربازبوون لەو گەمارۆ سیاسییەی کە لە ئێستادا لە وڵاتدا روودەدات.

جەختیشی کردەوە، مەرجەعی ئاینی بەرگریکارێکی سەرسەختی بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵاتە و هیچ شتێک ناکات جگە لە رازیکردنی خوای گەورە و پاراستنی بەرژەوەندی بەندەکانی نەبێت.













گەلەری