سەردێڕ:

بەهۆی ئەو زریانەی رووی لە هیندستان کردووە؛ حەوت کەس گیانیانلەدەستدا

PM:04:41:18/05/2022

1968 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی هیندستان رایانگەیاند، زیاد لە ٥٠٠ هەزار کەس لە ویلایەتی ئاسام، بە مەبەستی رزگاربوون لەو زریانەی کە بەهۆی بارانبارینەوە دروست بووە ماڵەکانیان جێهێشتووە و هەر بەهۆی زریانەکانیشەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی هیندستان رایانگەیاند، لە باکوری رۆژهەڵاتی هیند و لە ویلایەتی ئاسام بەهۆی زریان و لافاوەوە بارودۆخەکە تا بێت بەرەو خراپتر دەڕوات.

هاوکات، روباری براهامپوترا کە یەکێکە لە گەورەترین روبارەکانی جیهان کە بەناو بەنگلادیشدا دەڕوات، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و ژێرئاوکەوتنی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ گوند.

ئەمە لە کاتێکدایە، بارانی بەخوڕ کە بە تەواوی وڵاتی گرتووەتەوە بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی هەبووە و پێشبینیش دەکرێت بۆ دوو رۆژی داهاتووتریش بەردەوام بێت.













گەلەری