سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ شەش دۆسیەی گەندەڵی و هەشت هەزار زیادەڕەوی ئاشکرادەکات

PM:01:33:18/05/2022

2748 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شەش دۆسیەی گەندەڵیان لەسەر ئیدارەی کەرکوک داوە بە دەستەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و ئومێد محەمەدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە کەرکوک شەش دۆسیەی گەندەڵی و هەشت هەزار زیادەڕەوییان لە کەرکوک ئاشکراکرد.

سروە عەبدولواحید لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، چەندین دۆسیەی گەندەڵیان لەسەر ئیدارەی پارێزگای کەرکوک هەیە و ئەمڕۆ پێشکەشی دەستەی دەستپاکیان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە بازرگانی بە دۆسیەکانی گەندەڵییەوە ناکەین، بەڵکو دەیسپێرین بە لایەنە بەرپرسەکان و چاودێری شێوازی لێپرسینەوەی دۆسیەکان دەکەین."

لەو بارەیەشەوە ئومێد محەمەد باسی لەوەکرد، "زیاتر لە هەشت هەزار زیادەڕەویی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی هەبووە، کە فرۆشراوە بە هاوڵاتی دەرەوەی کەرکوک؛ رادەستی دەستەکەمان کردووە."

دەشڵێت، راپۆرتێکیان لەبارەی بڕینی شایستەداراییەکانی بەشێکی کرێکاران داوەتە لیژنەکە کە بەبێ هۆکار لێیان بڕدراوە.

ئومێد محەمەد باسی لەوەشکرد، "گەندەڵی سەرجەم ناوچەکانی کەرکوکی گرتووەتەوە بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە."













گەلەری