سەردێڕ:

لە سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان بەرپرسێکی حزبی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا

AM:11:52:18/05/2022

57852 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان بەرپرسێکی حزبی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، لەسەر زیادەڕەوی بووە.


پاش ئەوەی دەنگی تەقەیەکی زۆر لە بەشی پشتەوەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بیسترا، ئێن ئاڕ تی بە مەبەستی دەستکەوتنی زانیاری گەیشتە شوێنی رووداوەکە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چاوگی ئاگادار لە رووداوەکەوە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە بەرپرسێکی حزبی ماوەی ١٧ ساڵە بە زیادەڕەوی لە زەوی و باخێکی حکومەتدایە.

پاش چەند جارێک ئاگادارکردنەوە؛ شوێنەکەی رادەستنەکردووەتەوە و ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چوونەتە ئەو شوێنە، بەڵام رووبەڕووی هێزەکان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون.

بەپێی وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، تەقەیەکی زۆر کراوە و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە.

ئەو ناوچەیەی رووداوەکەی لێروویداوە نزیک بە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانە و ئەوەش ترسی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.  












گەلەری