AM:10:39:18/05/2022
4188 جار خوێندراوەتەوە
لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانی خاوەنی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دەستیپێکرد و باس لەوەدەکەن، بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت ناڕاست بووە کە پێی داوین تایبەت بە زەوییەکانیان.
ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم چووە سەر زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک و بەڵێنی بە خاوەنەکانیان دا کە خزموتگوزارییان بۆ ببەن، بەڵام دوای نزیکی ساڵێک هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەچووە.
خاوەن زەوییەکان لە ئێستادا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەتەوە و
دەڵێن، بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت ناڕاست بووە.
ماوەی ١٨ ساڵە زیاتر لە ١٦ هەزار پارچە زەوی لەلایەن
حکومەتەوە دابەشکراون، بەڵام تا ئێستا هیچ خزمەتگوزاریەکیان بۆ دابیننەکراوە و خاوەنی
ئەو زەویانە ناتوانن خانوو لەسەر زەویەکانیان دروست بکەن.
هـ.ئـ