AM:10:13:18/05/2022
5456 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، یەکپۆشی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ گروپی ڕاوێژکاری فرەنەتەوەیی سەر بەهاوپەیمانان لەهەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ گروپی ڕاوێژکاری فرەنەتەوەی سەر بە هاوپەیمانان سەرەڕای تاوتوێکردنی پڕۆژەکانی یەکپۆشی و لۆجستی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە، چاکسازی یەکخستنەوەی هێزەکان بەچڕی قسەوباسی لەسەرکراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەکۆبونەوەکەدا بڕیار دراوە پرۆژەی یەکپۆشی
بە خێرایی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەرگری تاوتوێ بکرێت و بڕیاری جێبەجێکردنی بۆ دەربکرێت،
کە ماوەیەک بو بە هۆکاری دارایی وەستابوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، فشاری هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی
پێشمەرگە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا وەک فشارێک هاوکاریەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
ڕاگرتبوو.