سەردێڕ:

کەشناسی عێراق پێشبینییەکی جیاوازی بۆ کەشوهەوای هەرێم راگەیاند

PM:11:40:17/05/2022

68600 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند و پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە.


لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق بڵاویکردووەتەوە هاتووە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم بۆ رۆژی چوارشەممە ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک؛ پلەی گەرمیش لە هەرێم هەروەک رۆژانی پێشتر دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاسمانی هەرێم بۆ رۆژی پێنجشەممە ساماڵە و پێشبینی بوونی چەند پەڵە هەورێک دەکرێت و پلەی گەرمیش بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەزرتر دەبنەوە.

رۆژی هەینیش ئاسمان ساماڵە و خۆڵبارین روو لە تەواوی ناوچەکە دەکات و پلەی گەرمیش بە بەراورد بە رۆژەکانی رابردوو کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ رۆژی شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵە لەگەڵ بوونی چەند پەڵەهەورێک و پلەکانی گەرمیش لە تەواوی وڵاتدا وەک رۆژانی رابردوو دەبێت.













گەلەری