بڕیارە پەرلەمانی عێراق ئەم پێنجشەممەیە کۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی کارەکەی بڵاویانکردووەتەوە، سێ پرس تاوتوێدەکەن.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، خشتەی کاری دانیشتنەکە سێ بەشی سەرەکی لە خۆدەگرێت
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی مرۆیی.
دووەم: راپۆرتی گفتوگۆ لەسەر یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی
پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و گفتوگۆی گشتی.
بەپێی راگەیاندراوەکە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ
دەستپێدەکات.