PM:08:46:17/05/2022
5388 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەک پشیلەی گەڕەکەکەیدا شەڕی کردبوو، ژمارەیەک خاوەنی پشیلە لە دادگا سکاڵایان لە سەر پشلەیەک بەناوی پیسکا تۆمارکرد و دۆسیەکەیان بردە دادگا بەڵام دادگا لە بەرژەوەندی پیسکا بڕیاریدا.
مێژووی شەڕە پشیلەکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک، پیسکا لە گەڕەکەکەی خۆی لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا لەگەڵ کۆمەڵێ پشیلەی دراوسێێ بەشەڕهات و یەکتریان بریندارکرد.
بەو هۆیەوە خاوەن
پشیلەکان سکاڵایان لە پیسکای پشیەلەکرد بەتۆمەتی شەڕەنگێزی، بەڵام لە کۆتایدا
دادگا بڕیاریدا کە شەڕەکەی هەڵەى پیسکا نەبووە.
دادگا ئاماژەی
بەوەکرد، پیسکا هەڵەی نەبووە و پشیلەکانی دیکە شەڕیان پێفرۆشتوو، هەر بۆیە دادگا بڕیاریدا
خاوەن پشیلەکانی دیکە بڕی ١٢٥ هەزار دۆلار بدەن بە خاوەنەکەی پیسکا بەوەش دۆسیەکە
کۆتایی پێهات.