سەردێڕ:

سەفین دزەیی: دڵنیا نین لەوەی حکومەتی عێراق ئامادەیە گفتوگۆمان لەگەڵ بکات یان نا

PM:08:08:17/05/2022

2780 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، لەئێستادا دڵنیا نین حکومەتی عێراق لەسەر پرسی نەوت ئامادەیە گفتوگۆیان لەگەڵ بکات یاخود نا.


سەفین دزەیی ڕاشیگەیاند، ئەوان وەک حکومەتی هەرێم هەمیشە ئامادەن لەسەر پرسی نەوت و غاز گفتوگۆ بکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئامادەی سەردانی بەغدان، بەڵام ئایا حکومەتی بەغدا ئامادەیە گفتوگۆیان لەگەڵ بکات، کە ئەوە دیارنییە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدابوو، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و پێویستە دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕادەستی بە‌غدا بکرێت.













گەلەری