سەردێڕ:

پوتین: فراوانبوونی ناتۆ نابێتە هەڕەشە بۆ سەر روسیا

PM:07:35:17/05/2022

7096 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بوون بە ئەندامی فیلەندا و سوید لە ناتۆ هیچ هەڕەشەیەک لەسەر روسیا دروستناکات، بەڵام نابێت ناتۆ بوونی سەربازیی خۆی لەو دوو وڵاتەدا زیاد بکات.


ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندووە،سەبارەت بە فراوانبوونی ناتۆ، روسیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ فینلاند و سوید نییە و دەشڵێت، ئەگەر ئەو وڵاتانە بچنە پاڵ ناتۆ و رێکخراوەکە، فراوان ببێت هیچ هەڕەشەیەکی دەستبەجێ لەسەر روسیا دروست ناکات.

باسی لەوەشکردووە، ناتۆ لە ئەگەری فراوانکردنی ژێرخانی سەربازیی لەو ناوچانەی نزیک سنوری روسیان بێگومان رووبەڕووی وەڵامی روسیا دەبێتەوە.

لایخۆشیەوە، سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، رۆژئاوا دەبێت خەیاڵ نەکاتەوە لەوەی روسیا هەروا بەسادەیی فراوانبوونی ناتۆ لە باکوورەوە پەسەند بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پوتین چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە کە فراوانبوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون و نزیکن لە سنوورەکانی روسیاوە هۆکارە بۆ هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا.

هاوکات روسیا وەستاندنی ئەو هێرشانەی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە بوون بە ئەندامی ناتۆ.

ئەردۆغانى سەرۆکى تورکیاش لە یەکەم کاردانەوەیدا رایگەیاند، دژى بە ئەندامبوونى ئەو وڵاتانەن کە سزایان بەسەر تورکیادا سەپاندووە.













گەلەری