سەردێڕ:

لیرەی تورکی نزمترین ئاستی نرخی ٢٠٢٢ی تۆمارکرد

PM:05:54:17/05/2022

12416 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لیرەی تورکی جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆوە بینییەوە و نرخەکەی هەزار و ٥٧٥ لیرەیە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار.


ئەمڕۆ نرخی لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک بووە نزمترین نرخی لە ٢٠٢٢ دا.

بەوەش لیرەی تورکی لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا ٢.١ی نرخەکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە. لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ٪١٥ی نرخەکەی لەدەستداوە.

شارەزایانی ئابوریش هۆکاری دابەزینی نرخی لیرە بۆ ئەو هەڵئاوسانە ئابورییە دەگەڕێننەوە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە تورکیای گرتووەتەوە، کە بەپێی وتەی شارەزایانی سیاسی؛ هۆکارەکەی بۆ هەندێک بڕیاری سیاسی دەگەڕێننەوە.

هەڵئاوسان؛ بریتییە لە زیادبوونێكی بەردەوام كە لەئاستی گشتی نرخەكان ڕوودەدات، هەندێك جار زیادبوونی پارەو هەندێك جار زۆری خواست دەبنە هۆی زیادبوونی نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان، بەڵام جاری واش هەیە كەمی خستنەڕووی كاڵا و خزمەتگوزاری‌ و زیادبوونی تێچوونی بەرهەمهێنان دەبنە هۆی ئەو هەڵئاوسانە بەبێ ئەوەی (خواست‌و بڕی پارە) گۆڕانكارییان بەسەردا بێت.













گەلەری