سەردێڕ:

لە وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێوە؛ هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیاران

PM:05:16:17/05/2022

7252 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی ١٠٠ هەزار دیناری بۆ هەر تەنێک گەنم زیاد کرد، بەوەش هەر تەنێک لە گەنم بە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.


رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی ١٠٠ هەزار دیناری بۆ هەر تەنێک گەنم زیاد کرد، بەوەش هەر تەنێک لە گەنم بە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ١٣ی ئەم مانگە، رێبوار ئەورەحمان رایگەیاندبوو، کە نرخی کڕینی هەر تەنێک گەنم لە جوتیاران ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار دینار زیاد دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە زیادکردنی نرخی گەنم بۆ ٨٥٠ هەزار دینار بۆ تەنێک، لە کاتێکدا پێشتر بۆ هەر تەنێک بە ٧٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم بڕیارەیان لەپێناو پشتیوانیکردنی جوتیاران و پشتگیری بەرهەمی ناوخۆدا دەرکردووە.













گەلەری