سەردێڕ:

روسیا کشانەوەی خۆی لەم ئەنجومەنە راگەیاند

PM:04:30:17/05/2022

4088 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە ئەنجومەنی وڵاتانی دەریای بەڵتیک کشا دەکشێتەوە. دەشڵێت، "کشانەوەی روسیا لەو ئەنجومەنە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر بوونی روسیا لە ناوچەکە".


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وەک وەڵامدنەوەیەک بۆ ئەو رەفتارە دوژمنکاریانەی بەرامبەر وڵاتەکەی کراوە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا نامەیەکی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی یەکێتییەکە و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنەکە لە ستۆکهۆڵم کردووە و تیایدا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ئەنجومەنەکەی پێ راگەیاندوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، روسیا لە کۆنگرەی پەرلەمانی دەریای بەڵتیک کێشاوەتەوە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی روسیا لە ئەنجومەنی وڵاتانی دەریای بەڵتیک هیچ کاریگەری ناکاتە سەر بوونی روسیا لە ناوچەکەدا.

دەشڵێت، هەوڵەکانی دەرکردنی وڵاتێک لە ئەنجومی دەریای بەڵتیک ئاماژەدانە بە شکستی ئەنجومەنەکە. وڵاتانی خۆرئاوا ئەنجومەنەکەیان بۆ مەبەستەکانی خۆیان بەکارهێناوە و کاردەکەن لەسەر بەرژەوەندییەکانی روسیا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی ٨٣ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و لە کاردانەوەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان کۆمەڵی سزای ئابوری و بازرگانی و داراییان بەسەر روسیادا سەپاند.  













گەلەری