سەردێڕ:

بڕی ١٠٠ هەزار دینار دەدرێتە ئەم توێژە

PM:03:34:17/05/2022

56912 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی داوای کرد، دەست بکرێت بە خەرجکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار کە وەک کۆمەکی هاوڵاتییان بەهۆی سەخت بوونی ژیانەوە بدرێتە ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییانەی گرێبەستییان هەیە.


ئەمڕۆ سیشەممە، هودا سەجاد سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داوای لەبەشی ژمێریاری دەستە کردووە تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری تەواوبکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی پارەکە بدرێتە ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییانەی گرێبەستییان هەیە و لەگەڵ پێدانی موچەی مانگی ئایاریان ئەم بڕە پارەیەشیان پێبدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەماوەی رابردوودا بڕیاریدا هەر هاوڵاتییەک موچەکەی لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمترە وەک هاوکارییەک لە دۆخی سەختبوونی ژیان و گرانبوونی نرخی خۆراک و پێداویستییەکاندا بڕی ١٠٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت.













گەلەری