سەردێڕ:

١٤ رۆژە تەرمی گەشتیارێک لە رووباری چۆمان نەدۆزراوەتەوە

PM:01:58:17/05/2022

1948 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ماوەی ١٤ رۆژە گەشتیارێکی بەرەگەز عەرەب لە رووباری چۆمان بێسەروشوێنە.


ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران ئاماژەی بەوەدا، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران، چۆمان قەسرێ و تیمەکانی مەلەوانی سەر بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بەدرێژایی زیاتر لە ٢٥ کیلۆمەتر سەرقاڵی گەڕان و دۆزینەوەی گەشتیارە عەرەبەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی هاوڵاتییانی خۆبەخش سەرقاڵی گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئە گەشتیارەن.

هەربەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو گەشتیارە لە نزیک قەراغی رووبارە ویستوویەتی وێنە بگرێت، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی هەڵخلیسکاوە کەوتووەتە ناو رووباری چۆمانەوە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی گەشتیارەکە دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە باوکیشی بە مەبەستی رزگارکردنی کچەکەی خۆی هەڵداوەتە ناو رووبارەکەوە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەیهیچ کامیان مەلە نازانن هەردووکیان دەخنکێن و دوای سێ کاتژمێر کتژمێر تەرمی کچە ١١ ساڵەکەی بەناوی دینە دەدۆزرێتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی عەبدولرەزاق عەبدولقادر کەتەمەنی ٣٨ ساڵە نەدۆزراوە.

خێزانە عەرەبەکە خەڵکی شاری رومادین و لە هەولێر نیشتەجێبوون،دوو هەفتە لەمەوبەر بەمەبەستی گەشت کردن سەردانی ناوچەی باڵەکایەتی و روباری چۆمانیان کرد و باوک و کچێکی کەوتنە ناو روباری چۆمانەوە و خنکان.

 


کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری