ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٩٤٠هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٥٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر
بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٧٩
هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.