سەردێڕ:

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

PM:12:55:17/05/2022

6224 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی نەمانی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین، ئاسمانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.


لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، بەھۆی نەمانی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین ئاسمانی فرۆکەخانەکە بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە و بە پێی خشتەکانی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی بەردەوامن .

ئەمەش دوای ئەوەدێت بە هۆی کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ئاسمانی پارێزگای سلێمانی دوێنێ سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیرا.













گەلەری