سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی: ١٣٠ هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە

AM:09:27:17/05/2022

1640 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی خۆلبارین و کاریگەرییەکانییەوە ١٣٠ هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنییان کردووە. دەشڵێت، "بەشێکی زۆریان چارەسەریان بۆکراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، سامان لە تیف وتەبێژی بەڕێوەربەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٣٠ هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییان سەردانی بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی شار و د.جەمال ئەحمەد رەشید تایبەت بەمنداڵانیان کردووە.

دەشڵێت، بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی سەردانی بەشی فریاکەوتنی خێرایان کردووە چارە سەری پێویستی پزیشکیان بۆکراوە رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێوەیەکی چڕ رووی لەهەرێم کردووە و ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاریگەریی خۆڵبارینەکە لەمشەوەوە "شەوی رابردوو" بەرەو لاوازی دەچێت و بە هەنگاو کۆتایی پێدێت، بۆیە تاوەکو بەیانیش کاریگەرییەکە دەمێنێت تاوەکو بە تەواوی کپدەبێتەوە.

 

 

 

گۆران لوقمان - سلێمانی













گەلەری