سەردێڕ:

ئەمریکا موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە

AM:08:50:17/05/2022

3500 جار خوێندراوەتەوە

هێزی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند، بەسەرکەوتویی موشەکی جۆری "AGM-183A" تاقیکردووەتەوە کە خێراییەکەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگە. دەشڵێت، "موشەکەکە بەشێوەیەکی خێرا وەڵامی ئەو هێرشانەدەداتەوە کە لە ئاسمانەوە دەکرێن".


هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، رۆژی شەممە بەسەرکەوتویی موشەکی جۆری "AGM-183A" تاقیکردووەتەوە کە خێراییەکەی پێنج هیێدەی خێرایی دەنگە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، موشەکەکەی لە کەناراوەکانی کالیفۆڕنیای باشور تاقیکردووەتەوە کە لەتوانایدا هەیە بەشێوەیەکی خێرا وەڵامی ئەو هێرشانەبداتەوە کە لە ئەسمانەوە دەکرێنە سر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

ساڵی رابردوو، چاوگێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کرد، سیستمی پەرەپێدانی چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا بەهۆی سەرنەکەوتنی یەکێک لە موشەکەکانی لە تاقیکردنەوەدا پاشەکشەی کردووە، بەتایبەتی لەو موشەکانەدا کە خێراییان لە دەنگ زیاترە.

ئەمریکا و نەیارەکانی لە ئێستادا کەوتوونەتە پێشبڕکێکردن لە خۆ پڕچەککردن و پەرەدان بەو جۆرە موشەکانەی کیشوەربڕ و ئەو جۆرەموشەکانەی خێراییان لە خێرایی دەنگ زیاترە. بەمەش چەکە کلاسیکییەکان ناتوانن بەرپەرچی ئەم جۆرە موشەکانە بدەنەوە.













گەلەری