سەردێڕ:

کۆتا بڕیاری سوید لەبارەی بوون بە ئەندام لە ناتۆ

PM:11:28:16/05/2022

4072 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، سەردەمیکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکات و وڵاتەکەی دەیەوێت بچێتە ناو رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆوە.


ماگدالينا ئەندرسن سەرۆک وەزیرانی سوید لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوید سەردەمی ئێستای جێدەهێڵێت و دەیەوێت بچێتە سەردەمێکی نوێوە.

باسی لەوەشکرد، سوید بڕیاریداوە بە ناتۆ رابگەیەنێت کە دەیەوێتت ببێت بە بەشێک لە رێکخراوەکەیان.

لایخۆشیەوە، پەرلەمانی سوید ئەوەی خستەڕوو، پشتگیری وڵاتەکەیان دەکەن لە بوون بە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ.

هاوکات، وڵاتی فیلەندای دراوسێی سویدیش بە فەرمی داواکاری خۆی بوون بە ئەندام پێشکەشی رێکخراوەکە کردووە.

لەمبارەیەشەوە کریملن، کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر سوید و فیلەندا ببنە بەشێک لە ناتۆ دەبێت روسیا بە دوژمنی خۆیان بزانن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی سێ مانگە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و روسیا وەستاندنی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاسگەزبونەوەی ئۆکرانیا بە بوون بە ئەندامی ناتۆ و ئەو وڵاتەش رەتی دەکاتەوە دەست لەو داوایەی هەڵگبرێت.













گەلەری