PM:06:37:16/05/2022
2360 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جارێکی دیکە گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رادەگیرێت و هۆکارەکەش کەمبوونەوەی مەودای بینینە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بههۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی دیکە گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رابگیرێت.
باسی لەوەشکردووە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی
دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
ئەمەش دووهەم جارە لەمڕۆدا فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی رابگرێت بەهۆی
کەمبوونەوەی مەودای بینینەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی بەهێز عێراق
و هەرێمی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دواخستنی تاقیکردنەوەکان لە عێراق و وەستاندنی گەشتی
چەندین فڕۆکەخانە.