بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە ناوچەی پیشەسازی باکور بووە و برایەک لەلایەن براکەی دیکەیەوە کوژراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە
بووە و هەردوو براکە خەڵکی دهۆکن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی
بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن.