سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی سەردانەکەی بارزانی بۆ سلێمانی

PM:03:04:16/05/2022

70788 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریەک سەردانی سلێمانی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


ئاسۆ فەریدون ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بارزانی بۆ راگەیاندنی دەستپێشخەریەک سەردانی سلێمانی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. دەشڵێت، لەگەڵ پارتی لە زۆر بابەت ناکۆکییان هەیە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی ئێسک شکاندنی یەکتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوپەیمانی پارتی لەگەڵ سەدر و سوننەکان لەرزۆکە و لەژێر هەڕەشەی هەڵوەشانەوەدایە.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگیەکی میدیاییدا رایگەیاند، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.

سەبارەت بەکۆبوونەوەی نێوان بارزانی و بافڵ تاڵەبانیش باسی لەوەکرد، "من ئەگەر واقیع بین بم، وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت، بەس پێش ئەوە پێم باشە کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەب سیاسی بکرێت."


 













گەلەری