سەردێڕ:

زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر تەندروستی مرۆڤ

PM:01:42:16/05/2022

3772 جار خوێندراوەتەوە

خۆڵبارین چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەم حاڵەتە لە ڕووی تەندروستییەوە چەندین زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بوون وەک تەنگەنەفەسی.


پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن زیاترین کاریگەرییەک کە خۆڵبارین لەسەر مرۆڤ بەجێدەهێڵێت تایبەتە بە کۆئەندامی هەناسە و لووت و چاو.

خۆڵبارین بۆ چاو دەبێتە هۆی خوراندن و کزانەوەی، هەروەها هاتنە خوارەوەی ئاو بە چاودا، جگە لەوەش دەبێتە هۆی هەستیاری لە بۆ لووت و کۆئەندامی هەناسە.

ئەم حاڵەتە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەستیاریی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە زیانێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی کێشە بۆ هەناسەدان و ژەهراویبوونی بۆری هەوا.

چۆنیەتی خۆپاراستن لە خۆڵبارین:

١. ئەو کەسانەی کە دووچاری هەستیاریی کۆئەندامی هەناسەن یان نەخۆشیی ڕیخۆڵەیان هەیە، باشترە لەو ڕۆژانەی خۆڵ دەبارێت نەچنە دەرەوە و سوود لە فێنککەرەوەی فلتەردار وەربگرن بۆ ئەوەی هەوای پیسی دەرەوە کاریگەری لەسەر تەندروستییان نەبێت.

٢. ڕێگا بگیرێت لە چوونە ژوورەوەی هەوای خۆڵاویی دەرەوە.

٣. ئەگەر ناچار بە چوونە دەرەوەیت پێویستە دەمامک بەکاربهێنیت، ئەگەر دەمامکت دەست نەکەوت دەتوانیت سوود لە دەسڕێکی ئاسایی یان پارچە پەڕۆیەکی تەڕ وەر بگریت.

٤. لەم کاتەدا وا باشترە تەنها لە ڕێگای لووتەوە هەناسە بدەیت، لە هەناسەدانی دەم خۆت بەدوور بگریت، چونکە وەرگرتنی ئەم هەوا پیسە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو ڕیخۆڵەکان و زیانی تەندروستیی هەیە.

ر.ئ














گەلەری