سەردێڕ:

سەدر روونکردنەوە لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە دەدات

PM:01:23:16/05/2022

4984 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بڵاوکردەوە.


موقتەدا سەدر دەڵێت، دادگا لایەنگری ئەو کەسانە دەکات کە پەرلەمانیان پەکخستووە.

باسی لەوەشکرد، عێراق ناگەڕێتەوە بۆ پشک پشکێنە و هاوپەیمانى لەگەڵ سێیەکى پەکخەردا ناکات.

سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکانى سێیەکى پەکخەر خراپن و گەیشتووەتە قۆناغى پەکخستنى بەرژەوەندییەکانى گەل، ئایا گومان دەکەن بەو کردەوانەوە ناچارم بکەن هاوپەیمانێتیان لەگەڵدا بکەم؟."

ئەوەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو سەدر لە تویتێکدا بڵاویکردەوە وتی، "بڕیاریانداوە بۆماوەی ٣٠ رۆژ ببنە ئۆپۆزسیۆن."

هـ.ئـ

 













گەلەری