سەردێڕ:

پاسدارانی ئێران حەوت هاوڵاتی سنووری پشدەریان دەستگیرکردووە و کەسێکی دیکەشیان بریندارکردووە

PM:01:17:16/05/2022

2664 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حەوت هاوڵاتی سنووری ناحیەکە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە کوێستانەکانی قەندیل لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و کەسێکی دیکەشیان بریندارکردووە.


نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە بە جۆرێک بووە کە تەقەیان لە هاوڵاتییەکان کردووە و یەکێکیان قاچی شکاوە و ئەویان جێهێشتووە.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ئەو هاوڵاتیانە ئازاد نەکراون و لە رێگای کونسوڵی ئێرانەوە لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی لە شایەتحاڵانی ناوچەکەوە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ماوەیەکە پاسەوانانی سنووری ئێران تەقە لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە بۆ گەشت دەچنە کوێستانەکانی پشدەر و هەفتەی ڕابردووش هاوڵاتیەکی دیکە بەسەختی بریندار کراوە.

سابر عەبدوڵا، پشدەر

هـ.ئـ













گەلەری