حەسەن شێخ مەحمود ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سۆماڵی بردەوە و بۆ دووەم جار بووە سەرۆککۆماری وڵاتەکە.
گەڕی سێیەمی ھەڵبژاردنەکانی سۆماڵ لە نێوان سەرۆککۆمار محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد و سەرۆککۆماری پێشوو حەسەن شێخ مەحموود بەڕێوەچوو و بەپێی ئامارە نافەرمیەکان حەسەن شێخ مەحموود ٢١٤ دەنگ و محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد ١١٠ دەنگی بەدەستھێناوە.
سەرۆکی ھەرێمی پونتلاند سەعید عەبدوڵڵا دانی کە یەکێک
بوو لەو چوار بەربژێرەی گەیشتوونە گەڕی دووەم، پێش گەڕی سێیەمی ھەڵبژاردنەکان پاڵپشتیی
خۆی بۆ حەسەن شێخ مەحموود ئاشکراکرد.
حەسەن شێخ مەحموود، کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢-٢٠١٧ سەرۆککۆماری
سۆماڵ ببوو، بۆ دووەم جار بووە سەرۆککۆماری وڵاتەکە.
وابڕیارە حەسەن شێخ مەحموود ئەمڕۆ
سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکاربێت.
هـ.ئـ