ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆی خۆڵبارینەوە لە چەند پارێزگایەک بەدەر لە دواخستنی تاقیکردنەوەکان دەوامی سەجەم فەرمانگەکانیش راگیران.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی توند ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە و لە چەند پارێزگایەکیش کاریگەریی خۆڵبارینەکە زۆرە.
بەهۆی خۆڵبارینەوە بەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لە سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندن لە عێراقدا راگیران و دواخران بۆ کاتێکی دیکە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقیش؛ لە هەریەک لە
پارێزگاکانی بەغدا، کەرکوک، بابل، واست، دیوانیە و دیالە، دەوامی سەرجەم
فەرمانگەکان راگیراون، جگە لە تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ.
هـ.ئـ