AM:09:48:16/05/2022
4648 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکان رادەگن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بههۆی ئهو شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕاگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی
ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی بەهێز عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و بووەتە
هۆی دواخستنی تاقیکردنەوەکان لە عێراق و وەستاندنی گەشتی چەندین فڕۆکەخانە.
هـ.ئـ