سەردێڕ:

بەهۆی خۆڵبارینەوە؛ لە عێراق سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران

AM:09:08:16/05/2022

4276 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە لە زۆرینەی ناوچەکان ئاستی خۆڵبارینەکەی زۆر بەرزە؛ سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە دواخران.


وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنە و هۆکارەکەشی بەرزی ئاستی خۆڵبارینە.

لەلایەکی دیکەشەوە پەروەردەی کەرکوک سەرجەم تاقیکردنەوەکانی دواخست.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقیش رایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە؛ تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتەکە دوادەخرێت بۆ کۆتا ڕۆژی خشتەی تاقیکردنەوەکان.داواش لە زانکۆکان دەکات، خشتەی تاقیکردنەوەکانیان بەپێی ئەو بڕیارە رێکبخەن.

هەر بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینیشەوە؛ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیراون.

هـ.ئـ














گەلەری