PM:11:38:15/05/2022
4168 جار خوێندراوەتەوە
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، دادگای فیدڕاڵی بە سیاسی کراوە و دەبێت رێگری لە زیادەڕەوییەکانی بکرێت. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دادگاکە بە گوماناوی لە رووی دەستوورەوە ناودەبات.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق تویتێکی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە کردووە و دەڵێت، "جارێكی دیكه دادگا فیدراڵی کە خۆی گوماناوییه له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه، خۆی کردەوە بە حاكمێكی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "دادگای فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌ك
ره‌فتار ده‌كات، كه وه‌ك وه‌سیه‌تێك وایه و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر هه‌ردوو
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان له‌سه‌ر وڵات، ته‌نهار لای ئه‌وه".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا هۆشیار زێباری جه‌ختیكرده‌وه،
"پێویسته دۆخه‌كه راسته‌ڕێ بكرێته‌وه و رێگری له زێده‌ڕۆكاره‌كانی دادگا
به‌سیاسیكراوه‌كه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سوڵتانێك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
دادگاوه نییه ته‌نها یاسا نه‌بێت".