سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: پێکهێنانی حکومەت چەند مانگێک دەخایەنێت

PM:11:10:15/05/2022

3920 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقدا چەند مانگێک دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی. دەشڵێت، "ئەستەمە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەت و تێپەڕاندنی قەیران و دۆخە لەناکاوەکان و خزمەتی زیاتر ببینین."


عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کە پەیوەستە بە دەسەڵاتەکانی حکومەتی ئێستای عێراقەوە دەرهاویشتەی بەرچاوییان هەیە بۆ کارەکانی وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەیاسای فریاکەوتنی وەزارەتی دارایی بە تەواوی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ناسراوە و پێشنیازی پرۆژە یاساکەش بە چڕی بریتی بووە لە وەبەرهێنان لەو دەستکەوتانەی کە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە هاتوون؛ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی جیهانیی نرخی کاڵاکان لەسەر ئاستی جیهاندا.

عەلی عەلاوى ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیى لەبارەى یاسای پاڵپشتیى خێراى ئاسایشى خۆراک کاریگەریى لەسەر تواناکانی ئیدارەدانی دارایی گشتی عێراق دەبێت، بەتایبەتیش لە دانەوەى قەرزى کارەبا و تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت.

باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەیاسای پاڵپشتیى خێراى ئاسایشى خۆراک، پڕۆژەیاسایەکی گرنگ بوو لە کاتی نەبوونى پڕۆژەیاسای بودجەدا. لەگەڵ ئەوەى هەرگیز ئەو پڕۆژەیاسایە نەبووەتە شوێنگرەوەی پڕۆژەیاسای بودجە.

 













گەلەری