PM:09:34:15/05/2022
4572 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەرییەکیان بۆ دەربازبوون لە دۆخی دۆخی ئێستای عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان پێکبهێنرێت و داواش دەکەن سەرۆک وەزیران کەسێکی خاوەن ئەزمونی سیاسی بێت و سەربەخۆ و دەستپاک بێت.
پەرلەمانتارە سەرخۆکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئەوەشیان خستەروو، پشنیازی پێکهێنانی کابینەیەکی حکومەت دەکەن کە بتوانێت چاکسازی ئەنجام بدات و رووبەرووی گەندەڵی ببێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک ڕایگەیاندبوو،
ئەوان دەنگ بە سەرۆک وەزیرانێک دەدەن کە سەربەخۆ بێت و پرۆژەکەشی لەپێناو خزمەتی خەڵکدا
بێت.