سەردێڕ:

بەریتانیا: روسیا هێزێکی زۆری لە ئۆکرانیا لەدەستداوە

PM:06:02:15/05/2022

5232 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵگری بەریتانیا رایگەیاند، رووسیا نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو هێزە زەمینیانەی لەدەستاوە کە ناردبوونییە ئۆکرانیا، هێرشەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبوونەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە تویتەر رایگەیاند، "سەرەڕای پێشکەوتنە سەرەتاییە بچووکەکانی رووسیا لە مانگی رابردوودا، بەڵام نەیتوانیوە دەستکەوتی بەرچاوی ناوچەیی بەدەستبهێنێت، لە هەمان کاتدا بە بەردەوامی هێزی کەمبووەتەوە."

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیادا ئاماژە بەوەشکراوە، پێناچێت رووسیا لە ماوەی ٣٠ رۆژی داهاتوودا پێشڕەوییەکەی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خێراتر بکاتو وا گریمانە دەکەن لە هەمان ئاستی ئێستایدا بمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە فەرمانی پوتینی سەرۆکی رووسیا، رۆژی ٢٤ی شوبات هێرشی زەمینی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێکرد و لەماوەی رابردوودا رووسیا هەندێک پێشڕەوی کرد بەڵام، هێزەکانی ئۆکرانیا فەرماندەکانی رووسیایان ناچار کردووە واز لە پێشڕەویی بۆ سەر کیێڤی پایتەخت بهێنن، بەر لەوەی دەستکەوتی خێرایان لە باکووری رۆژهەڵات بەدەستبهێنن، و لە خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا دووریان بخەنەوە.

هێرشەکانی بەرپەرچدانەوەی ئۆکرانیا لە نزیک شارۆچکەی ئیزیۆمی ژێردەستی رووسیا بەردەوامە، هەرچەندە سوپای ئۆکرانیا رۆژی یەکشەممە راپۆرتیدا کە هێزەکانی رووسیا لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەی دۆنباس، کە ناوچەی سەرەکی شەڕە لە ماوەی مانگی رابردوودا، پێشڕەوی دەکەن.













گەلەری