سەردێڕ:

عێراق بە بەھای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بەرهەمە نەوتییەکانی ھاوردە کردووە

PM:03:50:15/05/2022

1964 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت لە عێراق سۆمۆ رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا، بە بەھای سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمە نەوتییەکانیانیان ھاوردە کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای سۆمۆ ئامارێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا، یەک ملیۆن و ٧٣ ھەزار تەن گازاویل ھاوردەی عێراق کراوە کە بەھاکەی ٦٥٧ ملیۆن و ٤٤٠ ھەزار دۆلار بوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر لە ساڵی رابردوودا، سێ ملیۆن و ٤٧٥ ھەزار تەن بەنزین بە بەھای دوو ملیار و ٥٤٣ ملیۆن دۆلاری هاوردە کردووە.

ئاماژەی بەوەشداو، ھەر لە ساڵی رابردوودا، ١٦٤ ھەزار تەن نەوتی سپی بە بەھای ١٠٢ ملیۆن و ٣٤٠ ھەزار دۆلار هاوردە کراوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکەی کۆمپانیای سۆمۆ، تێکڕای بڕی ھاوردەکراوی بەرهەمە نەوتییەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٧١٢ ھەزار تەن کە بەھای گشتی دەکاتە سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەنی نەوت و غازی سروشتییە و لەدوای سعودییە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتی خاوە لە رێکخراوی ئۆپیکدا، بەڵام بەهۆی جەنگە یەک لەدوایەکەکان و گەندەڵی خراپ ئدارەدانی دەوڵەت و سیاسەتی ئابوری و دارایی و نەختینەویی و بازرگانی وڵاتەوە کەرتی پیشەسازی و پاڵاوتنی نەوتی خاوی بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازبووە و ناچارە بەرهەمە نەوتییەکان لە دەرەوە ھاوردە بکات.













گەلەری