سەردێڕ:

لە سلێمانی موچەی خانەنشینان بە هەفتەیەک دابەش دەکرێت

PM:02:15:15/05/2022

23088 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی خشتەیەکی بانکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی تایبەت بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، خانەنشینان بە هەفتەیەک موچەکانیان وەردەگرن.


ئەمڕۆ یەکشەممە بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، موچەی خانەنشینان لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە بەگوێرەی کۆدەکانیان موچەکانیان پێدەدرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، كۆدەكان "ژمارەی خانەنشینان" لەسەر پێناسەكانیان نووسراوە، بە پێی خشتەیەكیش كە دانراوە لە رۆژی شەممەوە، ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان لە ژمارە ١٠ هەزار تا ١١هەزار و تا كۆدی ژمارە ٢٧ هەزار موچەکانیان دابەشدەكرێت.

دەشڵێت، رۆژی یەكشەممەش موچەی كۆدی ژمارە ٢٨ هەزار تا ٢٩ هەزار دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەکەی بانکی مەڵکەندی، رۆژی دووشەممە، موچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە ژمارەكانیان لە ٣٠ هەزارەوە دەستپێدەكات تا ژمارە ٣١ هەزار و رۆژی سێشەممەش لە ژمارە ٣٢ هەزارەوە تا ژمارە ٣٣ هەزار دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە رۆژی چوارشەممە كۆدەكانی ژمارە ٣٤ هەزار و ٣٥ هەزار و ٣٦ هەزار، موچەیان پێ دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کە لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی ٥ی ٢٠٢٢ بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بڵاویکردەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە رێکەوتی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی٥ی ٢٠٢٢ موچەی خانە نشینی شارستانی دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکان دابەشکردنی موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کێشەی تێکەوت.














گەلەری