سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێت

PM:01:10:15/05/2022

9612 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیاند، ئەمڕۆ لە هەرێم ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک. دەشڵێت، "لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە لە هەرێم ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە.

هەروەها، دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و نمیچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە لەگەڵ هەورەتریشقەدا.

دەشڵێت، رۆژی سێشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور. هاوکات، پلەی گەرماش لە تەواوی وڵاتدا بەردەوام دەبێت لە بەرزبووەنەوە.













گەلەری