سەردێڕ:

تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی

AM:11:45:15/05/2022

10060 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٩٠٠هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی تمەن بەراورد بە دوێنێ ٦٠ هەزار دابەزیوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە.

هاوکات، ھەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ ھەزار دینارە .

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری