سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: ژمارە جوانەکان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بەهاوڵاتییان دەدرێت

AM:11:29:15/05/2022

6800 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەمڕۆوە ژمارە جوانەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بە زیادکردنی ئاشکرا لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە هاوڵاتییان دەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمڕۆوە ژمارە جوانەکانی سەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەدا، هاوڵاتییان ئازادن لەوەی نرخ لەسەر ژمارە جوانەکان دانبێت و لە زیادکردنی ئاشکرادا ژمارە جوانەکان بکڕن.

هەروەها، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر هیچ ئاماژەیەکی بە نرخی دەستپێکردن و بەرزترین نرخیش نەکرد.

لەماوەی رابردوودا بەرێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، بڕیاردرا تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان یەکبخرێن و بە زمانی ئینگلیزی لەسریان بنوسرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەولێر و سلێمانی دەست بە چاپکردنی تابلۆ نوێکان کران و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای کرد، هەر هاوڵاتییەک داوابکات بەرواری لەدایک بوون یان هەرژمارەیەکی تایبەت بەخۆی و پیتێکی ناوەکەی لەسەر تابلۆکەی بنوسێت مامەڵەکەی بە دوو ملیۆن دینار بۆ دەکرێت.

 

 

 رزگار کۆچەر - هەولێر













گەلەری