سەردێڕ:

سبەینێ مانگ گیرانی تەواوەتی روودەدات

AM:09:02:15/05/2022

44200 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی گەردووناسی سعودیە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ١٦ی ٥ی ٢٠٢٢ مانگ گیرانی تەواو لە ئەمریکای باکور و باشور و خۆر ئاوای ئەوروپا و بەشێکی زۆری ئەفریقا روودەدات. دەشڵێت، "ماوەکەی کاتژمێریک و ٢٥ خولەک دەخایەنێت و ئەمەش یەکەمجارە لەم ساڵدا رووبدات".


ماجید ئەبو زاهرە سەرۆکی دەستەی گەردووناسی سعودیە بە ماڵپەری ئەلعەرەبیەی راگەیاند، مانگ گیرانی تەواو لە ئەمریکای باکور و باشور و خۆر ئاوای ئەوروپا و بەشێکی زۆری ئەفریقا روودەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، مانگ گیرانەکە ماوەی یەک کاتژمێر و ٢٥ خولەک دەخایەنێت.

باسی لەوەشکردووە، تەواوی رووداوی مانگ گیرانەکە بە پێنج کاتژمیر و ١٨ خولەک کۆتایی دێت کە کاتژمێر ٦ و ٢٩ خولەکی ئێوارە دەستپێدەکات و کاتژمێر ٤ و ١١ خولەک، بەکاتی هێڵی گرینج، تەواودەبێت. دەشڵێت، دیاردەکە لەو ناوچانە دەبیندرێت کە لە کاتی مانگ گیرانەکەدا شەو بێت.

ئاشکراشیکردووە، لە سعودیە ئەو دیاردەیە بە مانگیرانی نیوەی لە کاتژمیر پێنجی بەیانی بەکاتی شاری مەککە دەبیندرێت و ماوەی ١٣ خولەک دەخایەنێت.

دیاردەی مانگگیران دیارەدەیەکی گەردوونییە و رودەدات کاتێک رێڕەوی زەوی دەچێتە نێوان خۆر و مانگەوە.













گەلەری