سەردێڕ:

كۆمپانیای نەوتی باكور: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر دوو بیرە نەوتی دیکەی رۆژئاوای كەركوكدا گرتووە

PM:06:51:14/05/2022

14088 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بەسەر دوو بیرە نەوتی كێڵگە نەوتییەکانی كەركوكدا گرتووە و دەشڵێت، "ئەوە کارێکی نایاسایی و نا دەستوورییە."


راگەیاندنی کۆمپانیای نەوتی باکور راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەردەوامی داگیرکاریەکانیدا حکومەتی هەریم بە هاوکاری هێزیکی چەکداری و تیمێکی هونەری، حکومەتی کورستان دەستی بەسەر هەردوو بیرەنەوتی باسی حەسەن و داوودا گرتووە.

باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیای نەوتی باکور لە دادگاکای عێراق داوای یاسایی لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە و لە ئێستاشدا ئەو داوایانە لە دادگاکاندا کاری لەسەردەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا کۆمپانیاکە ئەوەشی خستووەتەروو، ئەم کارەی حکومەتی هەرێم پێچەوانەی دەستور و یاساکانی رێکخستنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوتە لە عێراق.

دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم بە مەبەستی بەکارهینانی هێزی بەرهەمهێنان دەستی بەسەر ئەو کێڵگانەدا گرتووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆمپانیای نەوتی باکور سەر بە کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراقە و بەرپرسیاریتی ئەم هەنگاوە نا دەستورییە دەداتە پاڵ هەرێمی کوردستان و نەوتی عێراق موڵکی سەرجەم هاوڵاتیانە و پێویستە حکومەتی هەریم پابەند بێت بە یاساکانی رێکخستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمپانیای نەوت.













گەلەری