سەردێڕ:

شوانێک و ٧٠ سەر ئاژەڵەکەی لەسەر رووباری سیروان لە خنکان رزگارکران

PM:05:46:14/05/2022

6004 جار خوێندراوەتەوە

شوانکارێک ئاژەڵەکانی بردووەتە سەر روباری سیروان لە گوندی ژاڵەناوی سنوری دەربەندیخان و پاش بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە و کەوتنە ناو ئاوەکە، لەلایەن بەرگری شارستانییەوە رزگارکراون.


بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی شوانێک و٧٠ سەر ئاژەڵ کەوتوونەتە ناو رووبارەکە، ئاوی بەنداوەکەیان گرتووەتەوە و لەماوەی کاتژمێرێکدا تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی توانیویانە شوانکارەکە و سەرجەم ئاژەڵەکانی رزگار بکەن.

كەیوان ئەحمەد بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان، ئاماژەی بەوەشکرد، شوانەکە ئاگاداری بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە بووە و ناو بەناو ئەوان ئاوی بەنداوەکە بەردەدەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامێری ئێن ئاڕ تی، ناو بەناو ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لەسەر داوای بەرپرسانی دیالە بەردەدرێتەوە بەمەبەستی کشتوکاڵی.

بڕیار جاف، گەرمیان












گەلەری